بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیای تورکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای تورکی
85%
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەتورکی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەtr.wikipedia.org
بازرگانینەخێر
خستنەکارکانوونی یەکەمی ٢٠٠٢؛ ٢١ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٢-١٢)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک، سانسۆرکردنی ویکیپیدیای تورکی لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھەڵگیرا

ویکیپیدیای تورکی (بە تورکی: Türkçe Vikipedi) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی تورکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای تورکیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١]

ویکیپیدیای تورکی ھەتا ئێستا ١٬٦١٤٬٩١٦ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٢١ بەڕێوەبەر و ٦٢٢٬٣٩٨ وتاری ھەن.

سانسۆرکردنی ویکیپیدیای تورکی

[دەستکاری]

لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧، حکوومەتی تورکیا سەرجەم زمانەکانی ویکیپیدیای لەتەواوی وڵاتەکەی سانسۆرکرد.[٢][٣] ئەم سانسۆرکردنەی تورکیا لەوەھات بەھۆی ئاماژەدان بەتێوەگلان و پەیوەندی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ چەند گرووپێکی تیرۆریستی.[٤][٥][٦]

بەرلەوەش، تورکیا چەندین وتاری دیاریکراوی لە ویکیپیدیای تورکی سانسۆرکرد. وتاری تایبەت بە ئەندامی زاوزێی نێر و مێ، وتاری ھەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٥ی تورکیا.

ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سانسۆرکردنی ویکیپیدیا لە تورکیا کۆتایی ھات، ئەمەش دوای تێپەڕینی ٩٩١ ڕۆژ.[٧]

لۆگۆی ویکیپیدیای تورکی دوای ئەم سانسۆرکردنەی ڕوویدا

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «List of Wikipedias - Meta». Meta.wikimedia.org. لە 14 October 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Wikipedia blocked in Turkey». Turkey Blocks. 29 April 2017. لە 1 May 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ "Turkish authorities block Wikipedia without giving reason". BBC News. 29 April 2017. Retrieved 29 April 2017.
  4. ^ "Wikipedia blocked across Turkey". Hurriyet Daily News. 29 April 2017. Archived from the original on 6ی Augustی 2017. Retrieved 29 April 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ «Terör destekçisi Wikipedia'ya yasak» (بە تورکی). Sabah. لە 1 May 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  6. ^ «Turkey blocks Wikipedia over what it calls terror 'smear campaign'» (بە ئینگلیزی). CNN. لە 1 May 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  7. ^ «Turkey restores access to Wikipedia after 991 days». NetBlocks. 15 January 2020. لە 15 January 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای تورکی